كرێكارانی شاره‌داریی حه‌میدیه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی ڕه‌زبه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشاوه‌ته‌وه و له ئاستی شاردا ڕێپێوانیان كردووه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاره‌داریی حه‌میدیه له پێنج ڕۆژ له‌مه‌به‌ره‌وه تا ئێستا به هۆی په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، له كۆكردنه‌وه‌ی زبڵه‌كان له ئاستی شاردا خۆیان بواردووه و چه‌ندین جار له به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داریی و فه‌رمانداریی ئه‌م شاره له ئۆستانی خوزستان كۆبوونه‌ته‌وه‌ـ به‌ڵام تا ئێستا هیچ یه‌ك له به‌رپرسان جوابده‌ره‌وه‌ی كیشه‌كانیان نه‌بوون. شایانی باسه كرێكارانی شاره‌داریی حه‌میدیه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان، به ڕێپێوان له ئاستی شاردا به هۆی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاوكاره‌كانیان، كۆبوونه‌وه‌ی نا‌ڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌برد.