به پێپی ڕاپۆرته‌كان “نایب عەسکەری” زیندانی سیاسی ڕاگیراو لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ، دژ به بێبه‌ش كرانی له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی، مانی له خورادن گرتووه.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه، ناوبراو ڕێكه‌وتی ٤ی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، به هێرشی هێزه‌كانی ئێتڵاعاتی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی زیاتر له سێ مانگ به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ، له لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه ئه‌شكه‌نجه درا. به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه دژ به بێبه‌ش كرانی له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی و هه‌روه‌ها ناڕوونی ڕه‌وه‌ندی دۆسیه‌كه‌ی، به دوورینی لێوی مانی له خواردن گرتووه و له دۆخێكی زۆر خراپی ته‌ندروستیدایه.
