سه‌رله به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی شیركه‌تی “مه‌هاجر جنووبی جه‌م” له پاڵاوگه‌ی ژماره ١٩ی عه‌سه‌لویه، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ناڕازیی له‌ئاست سه‌رنج نه‌دانی په‌یمانكار به كێشهوگرفتی گوزه‌رانی كرێكاران، ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه. به‌وته‌ی ناڕازییان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه چه‌ندین جار به‌مه‌به‌ستی په‌یگیری كێشه‌كانیان سه‌ردانی شوێنه جۆراوجۆره‌كانیان كردووه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچكام له به‌رپرسان وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی خواسته‌كانیان نه‌بوون.