كۆمه‌ڵێك له شۆفیر تاكسییه‌كانی ناوشاریی ورمێ، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی پووشپه له ناڕه‌زایه‌تیی به گرانی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر و بارودۆخی ناله‌باری گوزه‌رانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له مه‌یدانی “مۆده‌رێس”ی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه: له‌ئاست ڕێژه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ی ئاوسان، گرانی پارچه‌كانی ماشین و له‌خواره‌وه‌بوونی حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها سه‌رنج نه‌دانی به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار له‌ئاست ئه‌م ته‌وه‌ره، ناڕازیین. ده‌شڵێن: له بارودۆخێكدا كه ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ ژماره‌ی تووشبوان به كۆرۆنا ده‌چێته‌سه‌ره‌وه، شیركه‌تی تاكسیڕانی هه‌تا ئێستا هیچ جۆره ئیمكاناتێكی بێهداشتی و پێشگیرانه‌ی بۆیان دابین نه‌كردووه.