ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بازاڕیانی شاری مهاباد له‌ناڕه‌زایه‌تی به كوژرانی “فایق مام قادری” له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه مانیان گرت و قوتابیانی سه‌وڵاوا و تیهران پارس دژبه كۆماری ئیسلامی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “فایق مام قادری” هاوڕێ له‌گه‌ڵ “مه‌سعوود فه‌ره‌جزاده” و “دانا مام قادری” له ئۆتۆمبێلێكدا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه دراونه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و ناوبراو به‌سه‌ختی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی شاری ورمێ كرا و ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه گیانی به‌ختكرد و خه‌ڵكی مهاباد له ڕێوڕه‌سمی پرسه و سه‌رخۆشییه‌كه‌یدا به‌شداری به‌رینیان كرد و دژبه ڕژیم دروشمیان وته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه قوتابیانی شاری سه‌وڵاوا به كۆبوونه‌وه له ناوه‌ندی مه‌دره‌سه دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” و “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رز كرده‌وه و قوتابیانی ده‌بیرستانی تێهران پارس له حه‌وشه‌ی مه‌دره‌سه دژ به ڕژیمی ئیسلامی دروشمیان وته‌وه.