ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی شێركه‌تی په‌ره‌پێدانی سیلۆ‌كان له “گۆڵ گوهه‌ری سیرجان”، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تی به وه‌رنه‌گرتنی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و له شوێنی كاره‌كه‌یان كۆ بوونه‌وه.
له‌م پێوه‌نده‌دا كرێكارێكی ناڕازی ئه‌و شێركه‌ته ڕایگه‌یاندووه، په‌یمانكارێكی ئه‌و شێركه‌ته كه به‌رپرسایه‌تی درووستكردنی به‌شێكی نوێی له ئه‌ستۆ بووه، پێش به كاره‌كه‌ی گیراوه و به‌و هۆیه‌وه سه‌رجه‌م كرێكاران و كارمه‌ندانی ئه‌و به‌شه بێكار كراون. جێگای ئاماژه‌یه كرێكارانی ئه‌و شێركه‌ته له به‌رانبه‌ر شێوازی كاركردنی به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌و شێركه‌ته ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه و ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه چاره‌نووسی كاركردنیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه و حه‌قده‌سته‌كانیان دواكه‌وتووه.