ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی مانگی ڕێبه‌ندان، کرێکارانی کانگای “کرۆم عاشورا” له ناوچەی “ئابدەشت سۆغان”ی سەربە شاری ئۆرزویە له شوێنی كاره‌كانیان مانیان گرت و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٢٠٠ کەس لە کرێکارانی کانگای “کرۆم عاشورا”ی ئۆرزویە كه لە قوڵایی ٧٠٠ میتر ژێر زه‌وی کار دەکەن بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە کەمی ئاستی حەقدەست، جێبەجێنەکردنی پلانی پۆلێن‌کردنی کار و بارودۆخی سەختی کارکردن، کارەکانیان وەستاند و لەم یەکەیەی کانهكه لە پارێزگای “کرمان” کۆبوونەوەی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.