به پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له كرێكاران و پاكبانانی شاره‌داریی ڕه‌شت له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر كرێكاران و پاكبانانی شاره‌داریی ڕه‌شت به كۆبوونه‌وه له مه‌یدانی “سه‌یقه‌لان”ی ئه‌مشاره، خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی دوو مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان بوون. شایانی باسه ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه كه تا كاتێك كه حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان په‌رداخت نه‌كرێت ده‌ست له كۆبوونه‌وه هه‌ڵناگرن و ناچنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.