كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی چێوبهندی شیركه‌تی گاما له شاری تاران، ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تیی به زیادنه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، بڕیاربوو له ماوه‌ی ڕۆژانی داهاتوودا حه‌قده‌سته‌كانیان زیاد بكرێ، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شیركه‌ت له هه‌وڵێكی ده‌گمه‌ندا، سه‌ره‌ڕای زیاد كردنی سه‌عات كاری كرێكاران، حه‌قده‌سته‌كانیانی به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م كردووه‌ته‌وه. شایانی باسه، كرێكارانی ناڕازیی به‌دوای چه‌ندین سه‌عات كۆبوونه‌وه و سه‌رنج نه‌دانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی شیركه‌ت، تێكڕا ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و ته‌سوییه حیسابیان كردووه و چوونه‌ته‌وه ماڵه‌كانیان.