كرێكارانی به‌شه‌كانی نوێژنكردنه‌وه‌ی شیركه‌تی پێترۆشیمی فه‌نناوه‌ران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی گه‌ڵارێزان بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، له ناڕه‌زایه‌تیی به ئاستی له خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان و په‌رداخت نه‌كران، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له حه‌ساری ئه‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره له به‌نده‌ری خومه‌ینی كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕایانگه‌یاندووه كه خوازیاری سه‌رنج دانی به‌ڕێوه‌به‌رانی پێترۆشمی به بارودۆخی ناله‌باری ژیانیان و نه‌مانی هه‌ڵاواردنی له بارودۆخی كاریان و شێوازی دامه‌زراندنی كرێكارانن. ده‌شڵێن: له پێترۆشیمی فه‌نناوه‌ران زیاتر له ٨٠٠ كرێكار كار ده‌كه‌ن كه به شێوه‌ی قه‌راردادی جیاواز دامه‌زراون و له پێدانی مه‌زایای كاری له نێوان ئه‌م كرێكارانه، كه‌لێنێكی زۆر دیاره.