ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی پرۆژه‌ی مێترۆی شیراز له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی بڕی ٦ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له مه‌یدانی “ستاد”ی ئه‌مشاره كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، شیركه‌تی نێوده‌وڵه‌تی “عومران سه‌ریر” كه ئه‌ركی لێدانی مێترۆی شیراز و وێستگه‌كانی له ئه‌ستۆیه، له مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٩٧وه و هه‌تا ئێستا، هیچ حه‌قده‌ستێكی به‌م كرێكارانه په‌رداخت نه‌كردووه و په‌یمانكاریش به بیانووی جۆراوجۆر خۆی له په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌بوێرێت. شایانی باسه، له ئێستادا زیاتر له ٤٠ كرێكار له وێستگه‌ی مێترۆی مه‌یدانی “ستاد” كار ده‌كه‌ن ڕایانگه‌یاندووه كه تا كاتێك كه سه‌رجه‌م حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كرێت ده‌ست له كۆبوونه‌وه و مانگرتن هه‌ڵناگرێت.