كرێكارانی پاڵاوگه‌ی گازی پارسیان، ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی ڕه‌زبه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له حه‌ساری ئه‌م پاڵاوگه‌یه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، شیركه‌ت له حاڵێكدا خۆ له په‌رداختی حه‌قده‌ستی كرێكاران ده‌بوێرێت كه سه‌هامداران ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی هه‌ژماری ئه‌م شیركه‌ته‌یان پێ باش بووه. كرێكارانی ناڕازیی هاوكات له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد، خوازیاری پێكهێنانی سه‌ندیكا و یه‌كێتیی سه‌ربه‌خۆی كرێكاران بوون.