كرێكارانی پاڵاوگه‌ی ماهشههر، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی گه‌لاوێژ له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی پاڵاوگه‌ی ماهشههر له شیركه‌تی “تێهران هینو”، له ناڕه‌زایه‌تیی به كه‌م كرانه‌وه و دواخرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له حه‌ساری ئه‌م پاڵاوگه‌یه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.