كرێكاران و كارمه‌نداانی پاڵاوگه‌ی ئابادان، ڕۆژی شه‌ممه ١١ی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له حه‌ساری ئه‌م پاڵاوگه‌یه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ئه‌م كرێكارانه كه خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی ٥ تا ٦ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیانن، به به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه و وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی ناڕه‌زایه‌تیی، له‌ئاست به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هێنانی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌نه‌بردنی په‌سه‌ندكراوه‌كانی ئیداره‌ی كار سه‌باره‌ت به كرێكارانی په‌یمانی، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه.