كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی به‌شی ده‌فعی ئافاتی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په، ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تی به پێڕانه‌گه‌یشتنی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی به داخوازییه‌كانیان، له شوێنی كاره‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، یه‌كێك له خواسته‌كانی كرێكارانی ناڕازی كه ڕێژه‌یان به ١٦٠ كه‌س ده‌گات، نوێ كردنه‌وه‌ی قهراردادهكانیانه. به وته‌ی كرێكاران پیشه‌ی ئه‌وان وه‌كوو پیشه‌ی كرێكارانی به‌شی نه‌ی بڕی، كاتییه و به شێوه‌ی فه‌سڵی كارده‌كه‌ن و ئێستا خوازیاری گۆڕانی قه‌رارداده‌كان له كاتیه‌و بۆ یه‌ك ساڵه‌ن.