پنجشنبه – ۲۰ تیر – ۱۳۹۸ , 11 – 07 – 2019
![مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی نه‌وتی ئاغاجاری 3 اعتصاب و تجمع کارگران نفت آغاجاری1](https://ku.komalah.org/wp-content/uploads/اعتصاب-و-تجمع-کارگران-نفت-آغاجاری1.jpg)
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠ی مانگی پوشپه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی ئاغاجاری خوزستان له ناڕه‌زایه‌تی كه‌مته‌ر خه‌می كاربه‌ده‌ستانی سه‌باره‌ت به خواسته‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و له حه‌ساری ئه‌م شیركه‌ته كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی په‌یمانی ده‌رهێنانی نه‌وتی ژماره دوو ئاغاجاری له ئوستانی خوزستان به كۆبوونه‌وه داوایان له به‌رپرسان كردووه، كه بارودۆخی كاریان تاوتۆ بكه‌ن. ناڕازیان وێرای ئاماژه به به‌ڵێنه‌كانی “زه‌نگه‌نه” وه‌زیری نه‌وتی ڕژیم كه له مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ به‌ڵێنی به‌كردوه ده‌رهێنانی گڵاڵه‌ی ڕێزبه‌ندنی كاره سه‌خت و زیانباره‌كانی تا مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ دابوو، تا ئێستا هیچكام له به‌ڵێنه‌كانی ناوبراو جێبه‌جێ نه‌كراوه و به‌م بوونه‌وه ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن و كۆبوونه‌وه داوه.