كرێكارانی كارخانه‌ی كۆنتۆڕسازیی قه‌زوێن، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها سه‌رنج نه‌دانی به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت به خواسته‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له حه‌ساری ئه‌م كارخانه‌یه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشم، خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی ٢٧ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان، گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌كانیان بۆ سه‌ركار، تۆمار كردنی ناوی سه‌رجه‌م كرێكاران له ئیداره‌ی بیمه بۆ وه‌رگرتنی بیمه‌ی بێكاری و په‌رداخت كردنی سه‌نه‌وات و مه‌زایاكانی دیكه‌یان بوون. شایانی باسه، كرێكارانی كۆنتۆڕسازیی قه‌زوێن به‌هۆی په‌رداخت نه‌كرانی به‌شێك له حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی، ناتوانن له بیمه‌ی بێكاری كه‌ڵك وه‌ربگرن.