ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی ناوچه‌كانی ٢ و ٣ی خۆڕه‌م ئاباد، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی گه‌ڵارێزان، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چوار مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، له ئه‌نجامی په‌یگیرییه‌كانیان به‌رپرسانی شاره‌درایی به‌جێگه‌ی وه‌ڵام دانه‌وه و پێڕاگه‌یشتن به كێشه‌كانیان پێیان ڕاگه‌یاندوون كه ئه‌م ته‌وه‌ره هیچ پێوه‌ندییه‌كی به شاره‌دارییه‌وه نییه و په‌یمانكار ده‌بێ حهقدهستهكانتان په‌رداخت بكات. ده‌شڵێن: ناكۆكی نێوان په‌یمانكار و شاره‌دار بۆه‌ته هۆی پێكهاتنی كێشه بۆ زیاتر له ١٠٠ كرێكاری ئه‌م ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه.