کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی ئه‌روه‌ند كه‌نار

اعتصاب و تجمع کارگران فضای سبز شهرداری اروند کنار 3

ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی ئه‌روه‌ند كه‌نار، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠ی ڕه‌زبه‌ر، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان و هه‌روه‌ها حه‌قی بیمه‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.

كرێكارانی ناڕازیی به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داریی ئه‌مشاره‌، خوازیاری په‌رداختی زیاتر له‌ پێنج مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا، حه‌قی بیمه‌ و هه‌روه‌ها زێده‌كارییه‌كانیان بوون. ده‌شڵێن: چه‌ندین ساڵه‌ مه‌زایاكانی بیمه‌یان‌ بۆ له‌به‌ر چاو نه‌گیراوه‌. ناڕازییان ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ ئه‌م لانیكه‌می حه‌قده‌سته‌ به‌شی بژێوی ژیانیان ناكات و سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌، زۆرێك له‌ مه‌زایای كرێكارانی فه‌زای سه‌وز له‌وانه‌ زێده‌كاری و حقووقی ڕۆژانی ته‌عتیلیشیان په‌رداخت نه‌كراوه‌.