ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی مانگی پووشپه‌ڕ، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی شاهینشار له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار و كه‌مبوونی حه‌قده‌سته‌كانیان، له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ئه‌مشاره ده‌ستییان دایه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی شاهین شار هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار به مه‌به‌ستی وه‌دی هاتنی خواسته‌كانیان له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی شارستانی “شاهین شار و میمه” كۆبوونه‌ته‌وه و ڕاشیانگه‌یاندووه كه دوای ڕاده‌ست كردنی شیركه‌تی “په‌سماند و بازیافتی شاهین شار” بۆ به‌شی خسووسی، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كرێكاران ده‌ركراون و حهقدهستهكانیشیان به ڕێژه‌ی یه‌ك ملیۆن تمه‌ن كه‌م كراوه‌ته‌وه.