ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی مانگی خه‌رمانان، كرێكارانی فازی ١٢ی پارسی جنوبی، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان له حه‌ساری ئه‌م پاڵاوگه‌یه له شاری كه‌نگان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه، چێژنانه و مه‌زایای ساڵه‌كانی ٩٦ و ٩٧ كه ده‌بێته چوار مانگ حه‌قده‌ست و هه‌روه‌ها حه‌قی كه‌مپ له لایه‌ن په‌یمانكاری پێشوو په‌رداخت نه‌كراوه. هه‌روه‌ها ده‌شڵێن، ئه‌مه له حالێكدایه، كه چه‌ندین جار بۆ ناوه‌نده جۆراوجۆره‌كانی ڕویشتن و خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان بوون. به‌لام تائێستا وه‌لامێكیان وه‌ر نه‌گرتووه.