کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی پارس سوئیچی زه‌نجان

اعتصاب وتجمع کارگران شرکت پارس سوئیچ زنجان 2

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شیركه‌تی پارس سوئیچ له‌ شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی “ئه‌شراق”ی زه‌نجان، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١١ی خه‌رمانان، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی كاریان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و كۆبوونه‌وه‌.

به‌وته‌ی ناڕازییان، له‌م دواییانه‌دا به‌خشنامه‌یه‌ك له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ تێدا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ به‌نیازن ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته‌ بگوازنه‌وه‌ بۆ شوێنێكی دیكه‌. ده‌شڵێن: له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا هه‌ندێ له‌ ده‌م و ده‌زگای ئه‌م ناوه‌نده‌ سه‌نعه‌تییه‌ گوازتراوه‌ته‌وه‌ بۆ ئۆستانێكی دیكه‌ و بڕیاره‌ ژماره‌یه‌ك له‌م كرێكارانه‌ش، بنێردرێن بۆ ئه‌م شوێنه‌.