
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی مانگی جۆزه‌ردان، كرێكارانی شیركه‌تی “ئاریا ره‌وێش جه‌فیر” هه‌ڵكه‌وتوو له ئه‌هواز له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازیان له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه له شوێنی كاره‌كه‌یان له‌م شیركه‌ته وێڕای خواستی وه‌رگرتنی ٤ تا ٥ مانگ له حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، خوازیاری دابین كردنی كه‌ره‌سته‌ی ته‌ندرووستی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیی كۆرۆنا بوون. به‌وته‌ی ناڕازیان هه‌تا ئێستا چه‌ندین كه‌س له كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته تووشی ئه‌م نه‌خۆشیه هاتوون و ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی زۆری كرێكارانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
