کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داریی سه‌ربه‌نده‌ر

تجمع و اعتصاب کارگران شهرداری سربندر

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شاره‌داریی سه‌ربه‌نده‌ر له‌ ئۆستانی خوزستان، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و له‌ به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داریی ئه‌مشاره‌ كۆبوونه‌وه‌.

ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌حاڵێكدا به‌ڕێوه‌چووه‌ كه‌ پێشتریش ئه‌م كرێكارانه‌ به‌هۆی دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه‌، به‌ڵام تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێك به‌ خواسته‌كانیان نه‌دراوه‌ته‌وه‌. به‌وته‌ی كرێكارانی شاره‌داریی سه‌ربه‌نده‌ر، بڕی ٦ مانگ حه‌قده‌ست و هه‌روه‌ها حه‌قی بیمه‌ی و سه‌نه‌واته‌كانیان، هه‌تا ئێستا په‌رداخت نه‌كراوه‌. ده‌شڵێن: جگه‌ له‌مانه‌ ئه‌منییه‌تی كاریان كه‌وتووه‌ته‌ مه‌ترسییه‌ و قه‌رارداده‌كانیان به‌ شێوه‌ی سپی ئیمزایه‌ و یه‌ك لایه‌نه‌یه‌.