كرێكارانی شاره‌داریی ماهشههر، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ئه‌مشاره كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی شاره‌داریی ماهشههر له‌ئاست به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان و له‌خواره‌وه بوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان ناڕازیین. شایانی باسه، كرێكارانی ناڕازیی له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، داوایان له شاره‌دار و ئه‌ندامانی شوڕای شار كردووه كه بارودۆخی ناله‌باری گوزه‌رانیان له‌به‌ر چاو بگرن و پێبه‌ند بن به یاساكانی ئیداره‌ی كار. ده‌شڵێن: گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان مافێكی یاساییه و سه‌رجه‌م ئه‌و كرێكارانه‌ی كه یاسای كار ده‌یانگرێته‌وه، ده‌بێ له‌م مافه به‌هره‌مه‌ند بن و ناكرێ به هیچ بیانوویه‌ك ئه‌م مافه له كرێكاران وه‌ربگیرێته‌وه.