كرێكارانی به‌نداوی شه‌فاڕوود له شارستانی ڕزوانشار له ئۆستانی گیلان، ڕۆژی شه‌ممه ٧ی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ له‌حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی به‌نداوی شه‌فاڕوود له‌ئاست دواخرانی بڕی ٥ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه. ناڕازییان ده‌ڵێن: ساڵی ڕابردووش له ئه‌نجامی مانگرتنی كرێكارانی ئه‌م به‌نداوه، بڕیاردرا كه تا كۆتایی ساڵ سه‌رجه‌م حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت بكرێ، به‌ڵام هه‌تا ئێستا و به‌دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له سێ مانگ به‌سه‌ر ساڵی نوێ‌دا، ئه‌م به‌ڵێنه جێبه‌جێ نه‌كراوه. شایانی باسه، كارفه‌رما به‌جێگه‌ی وه‌ڵام دانه‌وه به داخوازی كرێكاران، به‌پێكهێنانی فه‌زای ترس هه‌ڕه‌شه‌ی له كرێكاران كردووه كه له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ریان ده‌كات.