کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ئاو و ئاوه‌ڕۆی خوزستان

اعتصاب و تجمع کارگران آب و فاضلاب روستایی خوزستان3

كرێكارانی شیركه‌تی ئاو و ئاوڕۆی ڕووستایی خوزستان، بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی سه‌روه‌ختی حه‌قده‌سته‌كانیان، حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ سازمانی ته‌ئیمنی ئیجتماعی و نادیاربوونی بارودۆخی كاریان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣٠ی سه‌رماوه‌ز، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.

كرێكارانی ناڕازیی وێڕای ئاماژه‌ به‌وه‌یكه‌ به‌دوای تێكه‌ڵكردنه‌وه‌ی سێ شیركه‌تی ئابفای خوزستان، ئابفای ئه‌هواز و ئابفاری خوزستان، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كرێكارانی ئه‌م شیركه‌تانه‌ له‌ئاست شێوازی سازماندانیان ناڕازیین، ده‌ڵێن: كرێكارانی “ئابفار”ی خوزستان له‌ئاست دواخرانی حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌كانیان ناڕازیین و به‌هۆی ئه‌وه‌یكه‌ زۆربه‌ی ئه‌م كرێكارانه‌ له‌ شیركه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ڕووستایی خوزستان به‌ شێوه‌ی ستادی كاریان ده‌كرد، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ بوون كه‌ له‌ شیركه‌تی ئاو و فازڵاوی ئه‌هوازیش له‌ شوێنه‌كانیان خۆیان كار بكه‌ن.