كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی شاری باشت له ئۆستانی كۆهگیلویه و بۆیرئه‌حمه‌د، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٣ی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حقووق و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كارمه‌ندانی ناڕازیی كه خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی ٧ مانگ له حقووق و مه‌زایا دواخراوه‌كانیانن ده‌ڵێن: به‌دوای ٦ مانگ كاری لێبڕاوانه له به‌شه‌كانی تایبه‌ت به كۆرۆنا و ڕاده‌ست كردنی خزمه‌تگوزاری، ته‌نیا ١٠٠ هه‌زار تمه‌ن پاداشیان پێ دراوه و ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ماوه‌ی ٧ مانگه حقووقهكانمان دواخراوه.