
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی ڕه‌شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی بێهداشتی میناب له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حقووقه‌كانیان، كه‌م كردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی حقووقی مانگانه‌یان و به‌ڵێنی بێ بنه‌مای كاربه‌ده‌ستان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له به‌رامبه‌ر ناوه‌ندی بێهداشت و ده‌رمانی ئه‌م شاره كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازییان وێڕای ئاماژه كردن به‌وه‌یكه تا كاتێك كه حقووقه‌كانیان په‌رداخت نه‌كرێ ده‌ست له مانگرتن هه‌ڵناگرن، ڕایانگه‌یاندووه: له مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی پاره‌كه‌وه هه‌تا ئێستا هیچ كارانهیهكیان پێی نه‌دراوه و بۆ ئه‌و بێهیارانهی كه له ده‌ره‌وه‌ی “خانه‌ی بێهداشت” ده‌ژین ماڵیان بۆ دابین نه‌كراوه و شه‌ش مانگه كه مافی به‌هره‌مه‌ندبوون له مافی مه‌سكه‌نیان پێ نه‌دراوه.
