كرێكارانی كارخانه‌ی كۆنسانتره‌ی ئاسنی فه‌كوور سه‌نعه‌ت هه‌ڵكه‌وتوو له جه‌لال ئابادی شارستانی زه‌ره‌ند، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی مانگی گوڵان بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به كه‌م كردنه‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كنیان له لایه‌ن شیركه‌تی په‌یمانكاری لایه‌نی قه‌رارداد له‌گه‌ڵ ئه‌م شیركه‌ته، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له به‌رامبه‌ر ده‌رگای چوونه ژووره‌وه‌ی ئه‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه كه حه‌قده‌ستێك كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه بۆیان دیاری كراوه و هه‌روه‌ها بڕه پاره‌یه‌ك كه له لایه‌ن كارفه‌رماوه به حه‌قده‌سته‌كانیانه‌وه زیاد كرابوو، به‌دوای مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ ته‌نیا ئه‌و ١٥ له‌سه‌ده‌ی كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه بۆیان زیاد كراوه، په‌رداخت كراوه. هه‌روه‌ها پاداشی كۆتایی ساڵی كرێكارانیش له‌چاو ساڵی ڕابردوو كه‌متر له‌به‌ر چاو گیراوه.