کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی كرێكارانی شاره‌داریی به‌نده‌رعه‌باس

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شاره‌داریی مه‌نته‌قه‌ ٣ی به‌نده‌رعه‌باس، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٩ی ڕه‌شه‌ممه‌ بۆ چه‌نده‌مین جار له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی بڕی ٣ مانگ له‌ حه‌قده‌سته‌كانیان، حه‌قی بیمه‌ و هه‌روه‌ها جێژنانه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و له‌ به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی ئه‌مشاره‌ ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ناڕازیی وێڕای‌ ئاماژه‌ به‌وه‌یكه‌ واده‌ و به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان ته‌نیا له‌ ڕاده‌ی به‌ڵێندا ماوه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێن: پێشتریش چه‌ندین جار له‌ به‌رامبه‌ر ناوه‌نده‌ جۆراوجۆره‌كانی ده‌وڵه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه‌، به‌ڵام هه‌تا ئێستا نه‌یانتوانیوه‌ حه‌قده‌سته‌كانیان وه‌بگرن. ده‌شڵێن: له‌ بارودۆخێكدا له‌ به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی هۆرمۆزگان ده‌ستیانداوه‌ته‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌ كه‌ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا هه‌ر جۆره‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك مه‌ترسییه‌ بۆ سه‌ر ته‌ندرووستییان. ڕاشیانگه‌یاندووه‌ كه‌ كرێكاران ناچارن بۆ وه‌رگرتن حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ده‌ست بده‌نه‌ كۆبوونه‌وه‌، چوونكه‌ توانایی دابین كردنی پێداویستییه‌كانی ژیانیان نییه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

مانگرتنی شۆفێرانی وانت بار له‌ مه‌شهه‌د

-

هه‌ڕه‌شه‌ی حه‌راسه‌ت له‌ كارمه‌ندانی بێهزیستی كوردستان

-

بانگكرانی “مه‌تین حه‌سه‌نی” له‌ بریندارانی شۆڕشی ٩٨ به‌ دادسه‌رای بۆكان

-

ناڕوونی چاره‌نووسی دوو شارومه‌ندی خه‌ڵكی شنۆ له‌ زیندانی ئه‌و شاره‌

-

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری هه‌ورامان

-

برینداربوونی چوار كرێكار به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ پاڵاوگه‌ی دهۆك

-