ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی گه‌ڵارێزان، كرێكارانی شیركه‌تی ڕامپكۆ بۆ چه‌نده‌مین جار له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا، لهناڕهزایهتیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی خوزستان كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، حقووقی كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده تا مانگی جۆزه‌ردان په‌رداخت كراوه و له‌و كاته‌وه هه‌تا ئێستا هیچ بڕه پاره‌یه‌كی دیكه‌یان پێ نه‌دراوه. ده‌شڵێن: له حاڵێكدا كه په‌یگیری وه‌رگرتنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیانن، له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه كه ئه‌گه‌ر درێژه به‌ده‌ن به كۆبوونه‌وه‌كه‌یان، له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ر ده‌كرێن و ته‌نانه‌ت كێشه‌ی ئه‌منییه‌تیان بۆ درووست ده‌بێ. كرێكارانی ناڕازیی ڕاشیانگه‌یاندووه: له مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٩٧وه تا مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٩٨، له بری بیمه‌ی ته‌كمیلی له حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه‌ته‌وه و ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌تا ئێستا هیچ خزمه‌تگوزارییه‌كی ده‌رمانیان پێ نه‌دراوه.