ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، کرێکارانی کۆمپانیای “بەهمەن دیزێڵ”ی شاری قەزوین به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان و بۆ پاڵپشتی له ڕاپه‌ڕینی سه‌راسه‌ری خه‌ڵكی ئێران له شوێنی كاره‌كه‌یان مانیان گرت و له حه‌وشه‌ی كۆمپانیاكه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، کرێکارانی کۆمپانیای “بەهمەن دیزێڵ”ی شاری قەزوین چوونە پاڵ کرێکارانی مانگرتووی دیکەی سەر بە پیشەسازی “ئۆتۆمبێل” و ئەمە شەشەمین مانگرتنە لەکۆمپانیای ئۆتۆمبێل و پیشەسازییە پەیوەندیدارەکانه. هه‌روه‌ها لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا کرێکارانی شێركه‌تی “بەهمەن مۆتۆر” کە یەکێکی دیکەیە لە لقەکانی کۆمپانیا پەیوەندیدارەکان بەهۆی كه‌م بوونی حه‌قده‌سته‌كانیان و جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان مانیان گرت و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.