کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن  و كۆبوونه‌وه‌ی کرێکارانی کانزای مسی جیرۆفت‏ 

مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی کرێکارانی کانزای مسی جیرۆفت 1

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی كانزای مسی سه‌رگه‌زی جیرۆفت له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و مانیان گرت.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌و مه‌عده‌نه‌ سه‌ر به‌ شیركه‌تی په‌یمانكاری ته‌لایه‌دارانی مسی سه‌رگه‌زن و ده‌ڵێن: ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان و گرانی نایه‌ته‌وه‌ و نا‌توانن پێداویستیه‌كانی ژیان دابین بكه‌ن.‌