ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز، پێرسونێلی شێركه‌تی نوین سەنعەتی ڕه‌جا بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە بژێوی ژیانیان، دەستیان بە مانگرتن کرد و لە به‌رده‌م بینای شێركه‌ته‌كه کۆبوونەوە.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لە كۆبوونەوەکەدا یەکێک لە کرێکاران باسی لە سه‌ختی کارکردن و پێشێل كردنی مافی کرێکاران و هه‌ڵپه‌ساردنی كرێكاران لەلایه‌ن به‌رپرسانی شێركه‌ته‌كه‌وه كرد و وتی به‌وهۆیه‌وه ده‌ستمان له كار كشاوه‌ته‌وه و هه‌تا داواكارییه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كرێت ناگه‌ڕێینه‌وه بۆ شوێنی كاره‌كانمان،هه‌روه‌ها شێركه‌تی “نوین سەنعه‌تی ڕەجا” لە ساڵی 2018ەوە وەک شێركه‌تێكی سەربەخۆ کاردەکات و ئەم شێركه‌ته یه‌كێك له ژێر مه‌جمووعه‌كانی شێركه‌تی ڕێگای ئاسنه.