کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كاسبكارانی پاساژی گوڵستانی بانه

مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كاسبكارانی پاساژی گوڵستانی بانه

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌، دووكاندارانی پاساژی گوڵستانی بانه دژبه‌ گرانی و هه‌ڵاوسان مانیان گرت و له‌به‌رده‌م ئه‌و ناوه‌نده‌ تیجاریه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌ برد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كاسبكارانی پاساژی گوڵستانی بانه له‌ ئاست له‌سه‌ره‌وه‌بوونی كرێ دووكان و كه‌می فرۆش و هه‌روه‌ها نابه‌سامانی بازاڕی ئه‌رز ناڕازین و ڕۆژی ڕابردوو دووكانه‌كانیان داخست و له‌به‌رده‌م ئه‌و پاساژه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌ برد. شایانی باسه‌ كه‌ ڕۆژی ڕابردوو نرخی دۆلاری ئامریكا سنووری ٥٠ هه‌زار تمه‌نی به‌زاند و ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕینی بازاڕیانی ئێرانی لێكه‌وته‌وه‌.