ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی مانگی خه‌رمانان، كرێكارانی كارخانه‌ی ماشین‌سازی ئه‌راك له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان، درێژه‌یان به مانگرتن و كۆبوونه‌وه دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی كارخانه‌ی ماشین‌سازی ئه‌راك ماوه‌ی یه‌ك مانگه له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان مانیان گرتووه و ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش له ناوه‌ندی شیركه‌ت كۆبوونه‌وه. كرێكاران خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، گه‌شه‌پێدانی كارخانه و بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی وبه‌رهێنان بوون.