ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، له‌گه‌ڵ مانگرتنی گشتی چین و توێژه جیاجیاكانی ئێران، قوتابیان و خوێندكارانیش له چه‌ند شاری ئێران مانیانگرت و دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی دروشمیان وته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، قوتابیانی كچ له شاره‌كانی سنه، تاران و كه‌ره‌ج له ناوه‌ندی مه‌دره‌سه كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه‌برد و دژبه “عه‌لی خامنه‌یی” دروشمیان وتۆته‌وه، هه‌روه‌ها قوتابیانی شاری سنه له سه‌ر شه‌قام مه‌قنه‌عه‌كانیان ئاگر داوه و خوێندكارانی زانكۆكانی تاران، به‌هه‌شتی، زانیاری پزیشكی و ددان پزیشكی شیراز، هو‌نه‌ری نه‌جه‌ف ئاوا، فه‌نی كرماشان و زانكۆی كوردستان مانیانگرت و له ناوه‌ندی زانكۆ دروشمی “زیندانی سیاسی ئه‌بێ ئازاد بكرێت”یان به‌رز كرده‌وه.