ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، خوێندكارانی زانكۆ درێژه‌یان به مانگرتن دا و له ناوه‌ندی زانكۆ دژبه ده‌سه‌كڵاتی كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی به‌سیج به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی زانكۆی ئازادی تاران، زانكۆی زانیاری پزیشكی تاران، له ناوه‌ندی زانكۆ كۆبوونه‌وه و دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی“یان وته‌وه، هه‌روه‌ها خوێندكارانی زانكۆی شه‌ریف سلف سرویسیان تێكه‌ڵ كرد و دروشمه‌كانی “ژن، ژیان، ئازادی“، “خوێندكار ده‌مرێت، زیلله‌ت قبووڵ ناكات“، “خوێندكار هاواركه، مافه‌كانت دهستهبهركه“یان به‌رزكرده‌وه، هه‌روه‌ها خوێندكارانی ته‌باته‌بایی دروشمی “ئێمه هه‌موو مازه‌نده‌رانین، شه‌ریف، ئێڤین، زاهیدانین” و “ئازادی مافمانه، نیكا و مه‌هسا ڕه‌مزی سه‌ركه‌وتنمانه” و “خوێندكاری زیندانی ئه‌بێ ئازاد بكرێت“یان وته‌وه، هه‌روه‌ها خوێندكارانی زانكۆكانی هونه‌ری یه‌زد، هه‌نه‌ری تاران، په‌ردیس دروشمه‌كانی “مامۆستاكانمان دانیشتوون و خوێندكارانمان له به‌ندن“، “زانكۆی ئه‌منییه‌تیمان ناوێت” و “هه‌ر كه‌سێك كه بكوژرێت هه‌زار كه‌س سه‌ر هه‌ڵدێرێت“یان به‌رز كرده‌وه، خوێندكارانی جوندی شاپوور و دارووسازی ته‌ورێز و ڕازی كرماشان سروودی ئازادی، ئازادی، ئازادیان خوێنده‌وه، خوێندكارانی زانكۆكانی بووعه‌لی هه‌مه‌دان، زانیاری پزیشكی ته‌ورێز و ئیسفه‌هان، زاهیدان و یاسووج دروشمی “نه‌نگی ئێمه،نه‌نگی ئێمه، ڕێبه‌ری ئه‌لده‌نگی ئێمه“یان وته‌وه.