ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بازاڕیانی شاره‌كانی سه‌رده‌شت و سه‌قز دژبه جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی مانیانگرت و خه‌ڵكی ناڕازی له شاره‌كانی دێولان، سنه،مهاباد، بوكان، بێورانی سه‌رده‌شت، زه‌نجان و تاران ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بازاڕیانی شاره‌كانی سه‌قز و سه‌رده‌شت ڕۆژی شه‌ممه دژبه سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیمی ئیسلامی و كوشتنی كۆڵبه‌ران و ناڕازیان، مانیان گرت و خه‌ڵكی ناڕازی له شاری دێولان دژبه ئه‌شكه‌نجه و ئازاری “هه‌ستی حسین په‌ناهی” ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون، له‌لایه‌كی دیكه‌وه دانیشتووانی ناوچه‌ی بێورانی سه‌رده‌شت دژبه كوشتنی “هێمن حه‌مزه” كۆبوونه‌وه و دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه، هه‌روه‌ها لاوانی بوێری سنه و مهاباد و بوكان به كردنه‌وه‌ی ئاگر و به‌ستنی شه‌قامه‌كان دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رز كرده‌وه، خه‌ڵكی ناڕازی له نازی ئابادی تاران و شاری زه‌نجان كۆبوونه‌وه و دژبه عه‌لی خامنه‌یی دروشمیان وته‌وه.