کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

مانگرتن و خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ئیسڕائیل دژبه‌ نتانیاهوو

مانگرتن و خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ئیسڕائیل دژبه‌ نتانیاهوو 3

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٢ی خه‌رمانان، گه‌وره‌ترین یه‌كێتیه‌ كرێكارییه‌كانی ئیسڕائیل بڕیاری مانگرتنی سه‌راسه‌رییان ده‌ركرد و به‌یانی سێشه‌ممه‌ كۆمه‌ڵگای كرێكاری ئه‌و وڵاته گه‌وره‌ترین مانگرتنیان به‌ڕێوه‌ برد.

پاش ئه‌وه‌ی ته‌رمی شه‌ش دیلی ئیسڕائیلی له‌ یه‌كێك له‌ توونێله‌كانی حه‌ماس له‌ شاری غه‌زه‌ دۆزرایه‌وه‌، خۆپێشاندانی سه‌راسه‌ری له‌ ئیسڕائیل دژبه‌ ده‌وڵه‌تی ڕاستگه‌رای نتانیاهوو ده‌ستی پێكرد و سه‌ندیكا كرێكارییه‌كان و ئۆپۆزۆسیۆن مانگرتنی گشتیان ڕاگه‌یاند. ناڕازیان خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ، ڕێكه‌وتنی ئاشتی له‌گه‌ڵ حه‌ماس، ئازادی دیله‌كان و ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی نتانیاهوو بوون. شایانی باسه‌ كه‌ له‌ خۆپێشاندانه‌كانی شه‌وی ڕابردوودا تێكهه‌ڵچوون له‌ نێوان خه‌ڵكی ناڕازی و پۆلیس ڕووی داوه‌ و چه‌ندین كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هاوكات له‌ شاری نیۆیۆركی ئه‌مریكاش، دژبه‌رانی شه‌ڕ ڕێپێوانێكی به‌هێزیان به‌ڕێخست و خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ كۆمه‌ڵكوژی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه‌ بوون.