ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بازاڕیانی ئابدانان مانیان گرت و له چه‌ندین شاری ئێران له‌وانه بۆكان، مهاباد، ئیلام، سه‌قز و كوهده‌شت دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كاسبكاران و بازاڕیانی شاری ئابدانانی ئیلام له چله‌ی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی” موحسین قه‌یسه‌ری” مانیان گرت و دووكانیان نه‌كرده‌وه، هه‌روه‌ها له كاتی نیوه‌ڕۆ له شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره لاوانی شۆڕشگێڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه، له‌شاری سه‌قز و له ناوچه‌ی قه‌وخ، خه‌ڵكی ناڕازی به به‌ستنی شه‌قامه‌كان و ئاگركردنه‌وه ڕێگاكانیان داخست و خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوهده‌شتی لوڕستان له ناوه‌ندی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه و دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رزكرده‌وه، له كاتی ئێواره و له‌گه‌ڵ تاریك بوونی هه‌وا لاوانی شۆڕشگێڕی مهاباد و بۆكان به كردنه‌وه‌ی ئاگر و داخستنی شه‌قامه‌كان خۆپێشاندانیان ده‌ستپێكرد و لاوانی قاره‌مانی دیوانده‌ره له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون، له وێستگه‌كانی میترۆی تاران خه‌ڵكی ناڕازی دروشمی “خامنه‌یی چۆلاغه، قاتڵی شاچراغه”یان وته‌وه و خه‌ڵك