ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، بازاڕیان، خاوه‌ن لنجه‌كان، خوێندكاران و خه‌ڵكی به‌نده‌ره‌كانی گه‌ناوه و ڕیگ دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كه‌یان مانیان گرت و له به‌رده‌م ناونده ده‌وڵه‌تیه‌كان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بازاڕیان و خاوه‌ن لنجه‌كانی به‌نده‌ره‌كانی گه‌ناوه و ڕیگ ماوه‌ی دوو حه‌فته‌یه له ناڕه‌زایه‌تی به ته‌رخیس نه‌كردنی كه‌لووپه‌له هاورده‌كراوه‌كان و قه‌ده‌غه‌ی هاورده‌كردنی كاڵا مانیان گرتووه. پێشتر ناڕازیان هه‌ڕه‌شه‌یان له به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت كردبوو كه ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت ئه‌وه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری و به‌خشداری دا خۆپێشاندان ده‌كه‌ن. ڕۆژی دووشه‌ممه هه‌زاران ناڕازی له‌به‌رده‌م ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كان كۆبوونه‌وه و خوازیاری پێدانی پشكی مه‌رزنشینی بوون.