كارمه‌ندانی به‌شی بێهداشت له ئاڕژانتین ڕۆژی هه‌ینی ١١ی ڕه‌زبه‌ر، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی مۆتاڵباته‌كانیان له‌م بارودۆخه دژواره‌ی ئێستادا، بۆ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێر ده‌ستیان له‌كار كێشاوه.
له ئه‌نجامی ئه‌م مانگرتنه كه تێیدا به سه‌دان په‌ره‌ستار و كارمه‌ندی بێهداشت به‌شداریان كردووه، ناڕازییان خوازیاری په‌رداخت كردنی حقووقه‌كانیان، زیادكردنی ئاستی حقووقه‌كان و هه‌روه‌ها كه‌م كردنه‌وه سه‌عات كاریان بوون. ناڕازییان هه‌روه‌ها توندووتیژییه‌كانی پۆلیس له خۆپیشاندانه‌كانی ڕێكه‌وتی ٢١ی سێپتامبریان له بۆینێس ئایرێس پێته‌ختی ئه‌م وڵاته مه‌حكووم كرد.