کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن وكۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داریی “سه‌ربه‌نده‌ر” له‌ خوزستان

photo 2020 09 06 11 50 29

كرێكارانی شاره‌داریی “سه‌ربه‌نده‌ر” له‌ خوزستان، ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٥ی خه‌رمانان، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ له‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و له‌ به‌رامبه‌ر شاره‌داریی ئه‌مشاره‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م كرێكارانه‌ له‌ئاست په‌رداخت نه‌كرانی بڕی شه‌ش مانگ حه‌قده‌ست، بیمه‌ و سه‌نه‌واته‌كانیان ناڕازیین. به‌وته‌ی یه‌كێك له‌ كرێكارانی ناڕازیی، له‌م بارودۆخه‌ ئابوورییه‌ی ئێستادا كه‌ قیمه‌تی پێدوایستییه‌كانی ژیان ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ گرانتر ده‌بێ، حه‌قده‌ست و مه‌زایای سه‌دان كه‌س له‌ كرێكارانی شاره‌داریی “سه‌ربه‌نده‌ر” چه‌ندین مانگه‌ دواخراوه‌ و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان هه‌تا ئێستا، هیچ ده‌رئه‌نجامێكی نه‌بووه‌.