“محەممەدجەعفەر محەممەدی” هاووڵاتی خەڵکی سنە کە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٤ی بەفرانبار، بە دوای هێرشی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر کرابوو، لە ڕۆژی سێشەممە ٥ی بەفرانبارەوە لە ناڕەزایەتی به هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له خواردن.
“محەممەدجەعفەر محەممەدی” باوکی دوو گەنجە کە پێشتر لە سەردەمی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی”دا ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون و خۆشی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، دوای هێرشی هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپا بۆ سەر ماڵەكەی بە توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرا. ناوبراو له‌سه‌ر هه‌ڵسووكه‌وتی دڕندانه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان سكاڵای تۆمار كردبوو، هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه هێزه‌كانی حكوومه‌ت له ڕێگه‌ی شكاندنی درگا و په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كه‌ی، هێرشیان كردۆته سه‌ری و ناوبراویان ڕفاندووه.
