“حەمزە درویش” بەندکراوی عەقیدەتی ڕاگیراو لە زیندانی لاکانی ڕەشت، بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژە دژ بە وەدینەهاتنی داخوازییەکانی مانی لە خواردن گرتووە.
ناوبراو ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، پاش گەڕانەوەی لە تورکیا دەستبەسەر و پاشان بە تۆمەتی “هاتووچووی نایاسایی لە سنوورەکانی ئێران“، “هەوڵی تێکدانی ئەمنیەتی وڵات” و بێڕێزی بە خامنەیی” ، سەرجەم حوکمی ١٨ ساڵ زیندانی تەعزیری بە سەردا سەپێندرا. ئەو بەندکراوە ڕێکەوتی ١١ی گەلاوێژ، بە هۆی “ڕاگرتنی نایاسایی لە زیندان و بایەخ نەدان بە داخوازییەکانی“، مانی لە خواردن گرتووە و ئێستا لە دۆخێکی خراپدا دەژیت.