به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سامان غه‌زاڵی” ڕۆژنامه‌نووس و چالاكی ژینگه‌پارێز كه له به‌رواری ٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر و له كاتی خۆپێشاندانه‌كانی شاری مهاباد له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ گوازرابۆوه مانی له خواردن گرتووه.
به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه، “سامان” له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ستبه‌سه‌ركرانی نایاسایی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه ماوه‌ی سێ ڕۆژه مانی له خواردن گرتووه، ناوبراو پێش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێت له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شاری مهاباد له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌واڵنێری “دۆیچه وێڵه“ی ئاڵمان وتوووێژی كردبوو. جێگای ئاماژه‌یه كه ناوبراو ساڵی ٩٩ی هه‌تاویش به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به دوو ساڵ زیندان مه‌حكووم و پاش ٩ مانگ به‌ندكران ئازاد كرابوو.