مێهراوه خه‌ندان، كچی ڕه‌زا خه‌ندان و نه‌سرین ستووده، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی ڕه‌شه‌مه ڕایگه‌یاند كه باوكی دژ به بێبه‌ری بوون له مافه سه‌ره‌تایه‌كانی مانی له خواردن گرتووه.
به وته‌ی مێهراوه خه‌ندان، به‌رپرسانی زیندانی ئێڤین به بیانووی ڕه‌چاو نه‌كردنی یاسای حێجابی ئیجباری، ڕێگه‌یان له چاوپێكه‌وتنی نه‌سرین ستووده له‌گه‌ڵ ڕه‌زا خه‌ندان گرتووه. پێشتریش هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی زیندان نیما كوڕی ڕه‌زا خه‌ندانیان له پێش چاوی باوكی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دابوو. ڕه‌زا خه‌ندان دژ به هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی مه‌ئموورانی ڕژیم مانی له خواردن گرتووه و ڕایگه‌یاندووه كه تا ئه‌و كاته‌ی داواكارییه‌كانی جێبه‌جێ ده‌كرێت درێژه به مانگرتن ئه‌دات.