چۆار به‌ندكراو به ناوه‌كانی، “وه‌حید چاوه‌ران”، “ناسر ره‌زایی”، “مووحه‌مه‌د حسێن ناسری”، “به‌ختیار محه‌ممه‌دزاده” له ناڕه‌زایه‌تی به ناڕوونی چاره‌نووس و ناجێگیربوونی باری ته‌ندرووستی “وه‌حید” ده‌ستیان دایه مانگرتن له خواردن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی پێدانی ده‌رمانی ناگۆنجاو به یه‌كێك له به‌ندكراوان به ناوی “وه‌حید چاوه‌ران” و پشتگۆی خستنی باڕی ته‌ندرووستی ئه‌و به‌ندكراوه، سێ به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی ”ناسر ره‌زایی”، “مووحه‌مه‌د حسێن ناسری”، “به‌ختیار محه‌ممه‌دزاده” له ناڕه‌زایه‌تی به‌و دووخه و ناڕوونی چارنۆسیان ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن له خواردن. له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه دۆخی شاری ئابدانان ئاڵۆز بووه و بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان و خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌و شاره هۆشداریان داوه‌ته ده‌وڵه‌ت كه ئه‌گه‌ر ڕۆڵه‌كانیان ئازاد نه‌كرێن ئه‌وه كاردانه‌وه‌ی توندیان ئه‌بێت.